وه‌زاره‌تی بازرگانی له‌باره‌ی گه‌نمی جوتیارانه‌وه‌ بڕیارێك ده‌دات

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند،  گەنمی وەرگیراوی سالی 2021 جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان  دەکاتە ئاردی پسولەی خۆراکی هاوڵاتیان.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بری 25تەن گەنمی وەرگیراوی ساڵی 2021 ی جوتیارانی  لەسایلۆی پیرەمگرون له‌تاقیگه‌كانی سایلۆكه‌ تاقی کردووه‌ته‌و لە ئەنجامدا ده‌ركه‌وتووه‌ گه‌نمی جوتیاران بۆ ئه‌مساڵ نانێکی باش و بێ کێشە بووه‌و ئاردەکە شیاوە بۆ نان.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، هیچ گرفتێك له‌ئاردی به‌رهه‌می گه‌نمی جوتیاراندا نییه‌، وه‌ك به‌رهه‌می ناوخۆیی به‌سه‌رهاوڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێت

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک