ناتۆ: لە سێ پرسدا كێشەمان لەگەڵ توركیا هەیە

پۆڵەتیك پرێس

سكرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، لەهەر سێ پرسی كڕینی سیستەمی دژە مووشەكی S400ـی رووسی و پرسی پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و كێشەكانی توركیا لەگەڵ وڵاتانی یۆنان و قوبرسی یۆنانی كێشەیان لەگەڵ توركیا هەیە.

یانس ستۆڵتێنبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، نیگەرانییەكانیان لەگەڵ توركیا جدین و بەهۆی چەند پرسێكەوە دروستبوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێك لە كێشەكان كڕینی سیستەمی دژە مووشەكی S400ـی رووسییە لەلایەن توركیاوە، هاوكات كێشەكانی توركیا لەگەڵ یۆنان و قوبرسی یۆنانی لە دەریای سپیی ناوەڕاست گرفتێكی دیكەی ناتۆیە لەگەڵ توركیا.

سكرتێری گشتیی ناتۆ باس لەوە دەكات، پرسی پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و دیموكراسی هۆكارێكی دیكەی نیگەرانی و كێشەكانیانە لەگەڵ وڵاتی توركیا، بەڵام دەستیان بەهەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا