سبەینێ كۆبوونەوەی “ئۆپیك+” ئەنجام دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی سەرەتایی ئەم مانگە كۆبونەوەی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت شكستیهێنا، بڕیارە سبەینێ كۆبوونەوەی “ئۆپیك+” ئەنجام بدرێت.

رێكخراوی ئۆپیك لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، كۆبونەوەكە لە كاتژمێر 10 بەبەشداری سعوودیە، رووسیا، بە شێوەی بازنەی ڤیدیۆیی بەڕێوە بچێت، چاوەڕوانیش دەكرێ لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەبارەی سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوتەوە بدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیار بوو لە سەرەتایی ئەم مانگە كۆبوونەوەی ئۆپێك+، واتە وڵاتانی رێكخراوی ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی نەوت لە دەرەوەی رێكخراوەكە بەمەبەستی رێكخستنەوەی بەرهەمهێنان و زیادكردنەوەی بەرهەمهێنان كۆ ببنەوە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی ناكۆكی لەنێوان سعوودیە و ئیمارات، كۆبوونەوەكە نەكرا، دوای دواخستنی كۆبونەوەكەش نرخی نەوت ناجێگیری بەخۆیەوە بینی و بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا