ئەسەد دووبارە عەرنوسی بۆ سەرۆكوەزیرانی سوریا دیاریكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك كۆماری سوریا جارێكی دیكە عەرنوس حسێنی وەك سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە دیاریكردەوە تاوەكو كابینەی نوێ پێكبهێنێتەوە.

عەرنوس لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە، دوای عیماد خەمیس بوو بە سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتەو تا ئێستاش لە پۆستەكەی بەردەوامە.

عەرنوس لە ساڵی ١٩٥٣ لە ئیدلیب لە دایكبووە، لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان، وەك سەرۆك وەزیران دیاریكرا.

26ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنی سوریا بەڕێوەچوو تێیدا جارێكی دیكە بەشار ئەسەد زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێناو وەك سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە هەڵبژێردرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا