پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممە لە ناوچەی دۆرە، بەرپرسی یەكێك لە مەفرەزەكانی داعش و بەرپرسی رێكخستنەكانی رێكخراوەكە لە كەرتی دیالە دەستگیركراوە.
ئەوەشهاتووە، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان، كە چەند رۆژێك كاری لەسەر كراوە، لەلایەن هەواڵگرییەكانی عێراقەوە ئەو كەسە دەستگیركراوە.
باس لەوەشكراوە، دەستگیركراوەكە بە “ئەبو حاتەم” ناو دەبرێت و بەپێی مادەی چواری تیرۆر دەستگیركراوە و لە دانپیانە سەرەتاییەكانیدا وتویەتی، بە ئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەكانی یەكێك لە ناحییەكانی ناوچەكە لە بەرنامەیاندا بووە.