هاتووچۆی هەولێر: ئێمە کێشەمان لەگەڵ بوونی ماتۆڕسکیل نییە بەڵام کێشەمان بوونە نایاساییەکەیانە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئێمە کێشەمان لەگەڵ بوونی ماتۆڕسکیل نییە، بەڵام کێشەمان بوونە نایاساییەکەیانە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەمڕۆ بەیانی لەسەر شەقامی 40مەتری، کاتێک مەفرەزەکانی هاتووچۆی هەولێر خەریکی بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیان بون لەدەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیلی نایاسایی، خاوەنی یەکێک لەماتۆرسکیلەکان هەلی قۆستەوە وەخۆی گەیاندە ناو ماتۆرسکیلەکان و ئاگری لەدوو ماتۆرسکیل بەردا.

ئەوەشی خستەڕوو، “کەسەکە لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆ دەستگیر کراوە و دراوەتە پۆلیس بۆئەوەی ڕێکاری یاسایی لەگەڵی بگیرێتەبەر”.

ئاشکراشی کرد، “ئێمە لێرەوە بۆهەموانی ڕووندەکەینەوە کەوا ئێمە وەکو هاتووچۆ کێشەمان لەگەڵ بونی ماتۆرسکیل نیە، وە ماتۆرسکیل هۆیەکی گواستنەوەیە هاوشێوەی هۆیەکانی تری گواستنەوە، بەڵام کێشەمان لەگەڵ بوونە نایاساییەکەیانە کەسەرجەمیان بێ تابلۆن و تۆمارناکرێن، چونکە بەشێوەی نایاسایی هاتونەتە هەرێمی کوردستان”.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات خۆیان بەدووربگرن لەکڕین و بەکارهێنانی ئەمجۆرە ماتۆرسکیلانە، داواش دەکات لەکاتی لێخوڕینی ماتۆرسکیلی یاسایی و تۆمارکراویش، مۆڵەتی لێخوڕینی تایبەت بەماتۆرسکیلیان هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا