چوارچێوەی هەماهەنگی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و تاوتوێی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرا.

چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،” چوارچێوەی هەماهەنگی شەوی ڕابردوو 176ەمین، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا”.

ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆسیەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و ئامادەکارییە بەردەوامەکان، ناوەکانی کاندیدکراو بۆ پۆستی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران و پێداچوونەوە بە پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە کرا.

ئاشکرایکرد ، ئەوانەی لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبوون بە کۆی دەنگ لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە کەسایەتییەک کە هاوتا بێت لەگەڵ سروشتی ئەرکەکەی و ئەو ئاستەنگانەی کە لە قۆناغی ئێستادا ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە هاوڕا بوون، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی شایستەییەکانی داهاتوو بەتایبەت شایستەی هەڵبژاردن کرایەوە.

ڕوونیکردەوە، بەفەرمی لە هێزەکانی پێکهاتەی سوننە ناوی کاندیدەکانی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وەرگرتووە، لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە دەکات و هەڵوێستی فەرمی خۆی لەسەر سەرجەم ئەو کاندیدانە ڕادەگەیەنێت.

هاوکات، چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لە بەردەوامی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامندانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە وادەی خۆیدا دەکاتەوە و داوایکرد کێبڕکێ لەسەر بنەمای بەرنامەی خزمەتگوزاری بێت و تێڕوانینی ڕاست و دروست بۆ خزمەتکردنی پارێزگاکان دابینبکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا، لەبارەی پرسی فەڵەستینەوە، داوای بەردەوامی ئاگربەستی ئێستای کرد، بەمەبەستی گەیشتن بە ئاگربەستێکی هەمەلایەنە و ئاوەدانکردنەوەی غەززە و فریاگوزاری بۆ ئاوارەکان.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا