ئاسایشی سلێمانی باندێکى دزیکردنى حەوت کەسى دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن تیمەکانمانەوە باندێکی حەوت کەسی دزیکردن لە شارۆچکەى سەیدسادق و ناو شارى سلێمانى دەستگیرکراون، دەشڵێن، هێزەکانمان ئۆتۆمبێلێکی دزراویان گەڕاندەوە بۆ خاوەنەکەی .

لە راگیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، تیمەکانمان باندێکى دزیکردنیان لەناو شارى سلێمانى و شارۆچکەى سەیدسادق دەستگیرکردووە، کە لە حەوت کەس پێکدێن.

دەقى ڕاگەیەندراوەکە بەمجۆرەیە:-

لە ڕۆژی ٢٠٢٣/١/١٥ لەناوشاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ( تۆیۆتا هایلوکس ) دەدزرێت ، دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکرێتەوە و دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی وورد دەکرێت بۆ دۆزینەوەی سەرەداوی ڕووداوەکە و تاوانباران دەستنیشان دەکرێن .

هێزەکانمان بەفەرمانی دادوەر لە ڕۆژی ٢٠٢٣/١/٢١ لە ناو شاری سلێمانی و قەزای سەیدسادق توانیان سەرجەم ئەندامانی باندەکە کە پێکهاتبوون لە ( ٧ ) کەس دستگیرکران بە ناوەکانی

( ش ، م ، ح ) ، ( م ، ع ، م ) ، ( د ، ع ، م ) ، ( پ ، ر ، ع )

( ك ، ر ، ع ) ، ( ك ، ئ ، م ) ، ( ر ، ه ، س ) .

لەکاتی ئەنجامدانی دزیەکە  جل و بەرگی سەربازی و پلەی ئەفسەری و چەکیان بەکارهێنابوو .

باندەکە پێشینەی چەند تاوانێکی تری دزیان هەبووە ،

جگە لە دزینی ئۆتۆمبێلەکە هەستاون بە گۆڕینی

تابلۆ و شێوەی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە و شاردنەوەی لە گەراجێکدا .

پاش دەستگیرکردنیان و دەستگرتن بەسەر ئۆتۆمبێلەکە،

سەرجەم ئەندامانی باندەکە ڕووبەڕوی یاسا کرانەوە و

پاش کۆتایی هاتنی ڕێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکە دەگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەکەی .

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سەرەڕای ئەرک و فەرمانەکانی پەیوەست بە دابینکردنی ئاسایش و ئارامی ، داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان دەکات لەکاتی بونی ڕووداوی دزینی ( ئۆتۆمبێلەکانیان )دا بەزوترین کات

پەیوەندی بکەن بە ژمارە { ١٠٦ } هێڵی گەرمی ئاسایش .

_ لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەکەین کە هەمیشە هاوکارمان بوون لە دابینکردنی ئاسایش و ئارامی .

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا