ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی وادەی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد سەیهود، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، لەدوای جەژنی ڕەمەزانەوە حکومەتی نوێی عێراق پێکدەهێنرێت.

محەمەد سەیهود بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، “کۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی عێراق لەدوای جەژنی ڕەمەزان ڕوودەدات و ئەمەش لەڕێی ڕێککەوتنی ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی دەبێت”.

جەختی لەوەشکردەوە، “جگە لەم بژاردەیە هیچ بژاردەیەکی دیکە لەبەردەم ئەم دوو لایەنەدا نییە، بەپێچەوانەشەوە گەر ئەوە نەکەن ئەوا بنبەستی سیاسی بەبێ چارەسەر بۆ ماوەیەکی درێژتر دەمێنێتەوە”.

باسی لەوەشکرد، “هەموو لایەنە سیاسییەکان بەباشی درکیان بە گرنگی ڕێککەوتنی ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی، بۆیە لەدوای جەژنەوە، گفتوگۆ و دانوستانی چڕ بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم قەیرانە بەڕێوەدەچێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا