گوژمەی زیاتر لە ملیارێک دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی خەرج دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، لەشاری سلێمانی گوژمەی 1,327,120,000 دینار بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان خەرج دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە9ی ئایار، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە، “بەپێی چەند فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (1,327,120,000)دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شوێنە جیاوازەكانی شارەكە”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت.

ڕوونیکردەوە، پارەکە بۆ دابینكردنی سووتەمەنی بۆ كارگەی قیری شارەوانی و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكان و بەڕێوەبردنی هەڵمەتەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی خەرج دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا