کات و شوێنی دەنگدانی ئاوارەکان لە سلێمانی دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە کات و شوێنی دەنگدانی ئاوارەکانی دیاریکرد لە رۆژی هەڵبژاردن.

نوسینگەی کۆمسیۆنی سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی 8ی ئەیلولی تشرینی یەکەم، ئەو خێزانە ئاوارانەی لە سلێمانی دادەنیشن دەتوانن دەنگ بدەن، لە کاتژمێر 7ی بەیانی هەتا کاتژمێر 6ی ئێوارە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژەیان بەوەشدا، نوسینگەی کۆمسیۆن 9 بنکەی دەنگدانی نهێنی ئامادە کردووە لە پارێزگاکەدا، بۆ هەموو ئەو ئاوارانەی دانیشتووی سلێمانین بە ئاسانی بتوانن بڕۆن دەنگ بدەن.

جەختی لەوەش کردەوە، پرۆسەی دەنگدان بۆ ئاوارەکان، لە ڕێگەی کارتی بایۆمەتریەوە دەبێت، پێویستە کارتەکەی وێنەی تایبەتی خۆی لەسەر بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا