پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، ئەمڕۆ لە ساڵڕۆژی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا هەڵمەتی ڕواندنی دار و نەمامی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە14ی تشرینی دووەم، شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە،”لە ساڵڕۆژی بنیاتنانی شاری سلێمانی خۆشەویستدا، سەرۆکی شارەوانی سەرپەرشتی هەڵمەتێکی ڕواندنی دار و نەمامی کرد”.
ئاماژەی بەوەکرد، سەرەتا لە دەروازەی شاری سلێمانی و لە فولکەی شەهیدی سەرکردە (ئازاد هەورامی) بەرەو پردی ووڵوبە نزیکەی 15 هەزار نەمام و دەوەن لەسەر ڕووبەری 12,550 مەتر دووجا سەوز دەکرێت، هەروەها لە بلواری سەر پردی شەهیدی سەرکردە (خاڵە شەهاب)، نزیکەی 4,215 داری جۆری (سەروی ئەریزۆنیکا و کاجی مشهەدی) لەسەر ڕووبەری 11,780مەتر دووجا سەوزدەکرێت.
ڕوونیکردەوە، سەرۆکی شارەوانی سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی تیمەکان لە بەڕێوەبەرایەتی باخچەکان و کۆمپانیاکانی جێبەجێکار کرد و داوای لێکردن هەوڵی پاراستنی سەوزاییەکەی بدەن.