بڕیارەكەی ئۆپیك پڵەس بەرهەمهێنانی نەوتی عێراقی كەم نەكردووەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمپانیای نەوتی عێراقی ناسراو بە سۆمۆ رایگەیاند، بڕیاری ئۆپیك پڵەس كاریگەری نەكردووەتە سەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینیش دەكەن نرخی نەوت بۆ ساڵی داهاتوو لە نێوان 85 بۆ 95 دۆلاردا بێت.

سەعدون موحسن، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە رایگەیاند، رێكخراوی ئۆپیك پڵەس رۆژانە 43 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و عێراق 11% ی بەرهەمهێنانی ئەو نەوتە پێكدەهێنێت، بڕیارەكەشی بە كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت، كاریگەری لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق دروست نەكردووە.

رونیشیكردەوە، پێشبینی دەكەن، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ ساڵی داهاتوو لە نێوان 85 بۆ 95 دۆلار یاخود كەمتر بێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە بڕیارە رۆژانی 3 و 4 ی مانگی داهاتوو، رێكخراوی ئۆپیك پڵەس كۆببێتەوە و رەوشی ئێستای بازاڕی نەوت تاوتوێ بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا