پەرلەمانتارێك: هاتنی شاندەكە كاریگەری لەسەر ناردنی بەشە پشكی هەرێم دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە سبەینێ شاندێكی هەرێم بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرسە هەڵواسراوەكان و رێككەوتنی هەردوحكومەتی عێراق و هەرێم لەسەر پرسی بودجە سەردانی بەغدا بكات، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش دەڵێت “هاتنی ئەو شاندە زۆر گرنگە بۆ ناردنی بەشە پشكی هەرێم”.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیا عێراقیەكانی راگەیاندووە “رۆژی یەكشەممە 30ی ئایار شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر مەلەفە هەڵواستراوەكان، لەناویشیاندا رێككەوتن لەسەر بوجە و پشكی هەرێم”.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “هاتنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا لەئێستادا زۆر گرنگە و كاریگەری لەسەر ناردنی بەشە پشكی هەرێم دەبێت، چونكە بەهاتنی شاندەكە بەدواداچون بۆ ئەو پرسە دەكرێت و بەتایبەت لەبارەی هۆكاری نەناردنی پارەی بودجە”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتیشی “هاتنی ئەوشاندە بەگرنگ دەزانین، چونكە هیچ كێشەیەكی یاسایی نییە بۆ ئیلتیزامكردن بەو رێككەوتنەی لەبارەی بودجە و پشكی هەرێم كراوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەكۆتای مانگی ئاداری ئەمساڵ بوجەی گشتی 2021ی عێراق لەپەرلەمانەوە پەسەندكرا، بەڵام تائێستا نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا