شیعەكان پێشنیازی نوێ بۆ پشكی هەرێم دەخەنەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی عێراق رایگەیاند، لایەنە شیعەكان هەموارێكی نوێ بۆ ئەو دەقە بخەنەڕوو كە حكومەت تایبەت بە پشكی كورد لە رەشنوسی بودجە دایناوە.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، فراكسیۆنە كوردییەكان بڕیاریانداوە بەشداری دانیشتنی رۆژی هەینی 19ی ئازاری پەرلەمان بكەن كە تایبەتە بە پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی.

وتیشی، “وا بڕیارە لایەنە شییعەكان هەموارێكی ئەو ماددەیە بهێننە پەرلەمان كە حكومەت دایناوە بۆ پشكی هەرێم لە بودجەدا، كە نزیكە لە هەمان ئەو ماددەیەی حكومەت دایناوە، بەڵام لە دانیشتنەكەی پەرلەماندا یەكلایدەبێتەوە كامیان پەسەند دەكرێت”.

بەپێی ئەو دەقەی لایەنە شیعەكان دایانناوە پێویستە هەرێم 460 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بكات، لەدوای لێدەكردنی 30 هەزاری ناوخۆ و 180 هەزاری شایستەی كۆمپانیاكانی نەوت و پێنج دۆلاریش بۆ پترۆ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، بە هەرێم دەدرێتەوە.

بەپێی ماددەی 11 ی ناو پرۆژە یاسای بودجە، حكومەتی عێراق پشكی 12,67 ی بودجەی گشتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان تەرخان دەكات لە بەرامبەر رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا