بۆ تێپەڕاندنی بودجە حەلبوسی داوای رێككەوتنی لایەنەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوایكردووە بۆ تێپەڕاندنی بودجە رێككەوتنی لایەنەكان بكرێت ئەگەرنا پرۆژە یاساكە ناخەنە بەرنامەی كارەوە.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پێویستە بۆ رێككەوتن لەسەر پرسی بودجە نوێنەری سەرجەم لایەنەكان پێش دانیشتنی پەرلەمان كۆببنەوە.‌

وتیشی، “سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاندووە ئەگەر لایەنە سیاسیەكانی عێراق لەدەرەوەی پەرلەمان رێكەوتنی پێش وەختە نەكەن لەنێوان خۆیاندا بۆ تێپەڕاندنی پرسی بودجەی 2021 ئەوە پڕۆژە یاساكە ناخرێتە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە تا خوێندنەوەی بۆ بكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بڕیاربوو رۆژی حەوتی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق كۆبێتەوەو خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاساكە بكات، بەڵام كۆبونەوەكە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو دواخرا.

بەوتەی بەشێك لە پەرلەمانتاران، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارو كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران و پشكی هەرێم سێ بەربەستی گەورەن لەبەردەم تێپەڕاندنی بودجەی گشتی 2021، بەوهۆیەشەوە داوا دەكرێت پێشتر لایەنەكان رێككەوتنی سیاسی ئەنجام بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا