رێككەوتن لەسەر پشكی هەرێم كرا

پۆڵەتیك پرێس

كۆبونەوەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق كۆتایی هات و رێككەوتنیش لە بارەی پشكی هەرێمەوە كرا.

بەپێی رێككەوتنەكە لە بەرانبەر ناردنی شایستە داراییەكانیدا، هەرێم پابەند كراوە بە رادەستكردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی نانەوتی.

ئەوەش هاتووە، ئەگەر بێت و هەرێم پابەند نەبێت ئەوا بەغدا پارە نانێرێت.

بەپێی بڕگەی (ھ) لە مادەی ١١ی پرۆژە یاسای بودجە، ئەگەر ھەرێمی کوردستان پابەندی بڕگەکانی ئەلف و با و جیم نەبێت ئەوا پشکی ھەرێمی کوردستانیش نانێردرێت.

پێشتر محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەرۆكایەتی دانیشتنێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كرد كە تایبەت بوو بۆ گفتوگۆكردن لەسەر تەواوكردنی ئامادەكاریەكانی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021.

لە ئێستادا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ئامادەكاری بۆ كۆبونەوەی پەرلەمان دەكەن تاوەكو ئەمشەو پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021ی عێراق پەسەند بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا