مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ حەلبوسی: هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بروسكەیەك ئاڕاستەی محەمەد حەلبوسی دەكات .

دەقی بروسكەكە..

برای بەرێز محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق…

بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەتان لەخولێكی تردا بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەدەستهێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەكەین و ئومێدەوارین لەم ئەركەتاندا سەركەوتووبن و بە هەوڵ و هیمەتی ئێوە و دڵسۆزانی تری عێراق، لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری گەلی عێراق بە هەموو پێكهاتەكانییەوە و زاڵبوون بەسەركێشەكاندا عێراق لەو قۆناغە ناهەموارە ڕزگار بكەن و بەپتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن بناغەیەكی نوێ بۆ عێراق دابڕێژرێتەوە كە دوربێت لەگشت جیاوازی و ئاڵۆزییەكی تاییفی .

جارێكی تر هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا