بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ محەمەد حاجی مەحمود: جەخت لە هەماهەنگی، دید و روانینی هاوبەش دەكەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی برووسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كرد و رایگەیاند، بەبۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەكەتان و هەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە بەڕێزتان، سەركردایەتی نوێ، ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم .

لە بەشێكی دیكەی برووسكەكەدا هاتووە، هیوادارین سەركەوتنی كۆنگرەكەتان لەم هەلومەرجە تایبەتەدا هاندەرێكی گرنگ بێت بۆ پێشخستن و برەودان بە پەیوەندییەكانی هەردوولا لەپێناو تەبایی و یەكخستنی هەوڵەكان بۆ یەكڕیزی نیشتمانیی و كۆدەنگیمان لەسەر بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەكەمان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەم دەرفەتەدا جەخت لە هەماهەنگی، دید و روانینی هاوبەش دەكەینەوە سەبارەت بە پرسە نیشتمانییەكان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان. هەموومان پێكەوە كار بۆ بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم بكەین و بەرژەوەندییە تایبەت و حزبییەكان بەرەو ئاقارێكی نادیار و لێكترازانمان نەبەن، سەربەرزیی و سەرفرازی خەڵكی كوردستان بنەمای كاركردنمان بێت و دابینكردنی ژیانێكی ئارام و سەقامگیر ئەركی لەپێشینەمان بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا