سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق، سەرۆكی سەرجەم فراكسیۆنەكانی ئاگاداركردووەتەوە كە رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئامادەی كۆبوونەوە بن.

رۆژی شەممە 16_7_2022 سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق، سەرۆكی سەرجەم فراكسیۆنەكانی ئاگاداركردووەتەوە كە رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئامادەی كۆبوونەوە بن بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چەند پرسێك.

رۆژی هەینی نووسینگەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لەگەڵ كۆتاییهاتنی پشوویی وەرزی یەكەمی پەرلەمان و جەژنی قوربان و دەستپێكی نوێی وەرزی یاسادانان داوا دەكات دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار یەكلایی بكەنەوە.

لەبەشێكی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لەسەرۆكی هێزە سیاسییەكان و فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمان دەكات بەرپرسیارێتی هەڵگرن و گفتوگۆكانیان یەكلایی بكەنەوە و هەنگاو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بنێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا