ئەردۆغان و سەرۆكی دەزگای میت لەگەڵ سونەكانی عێراق كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی شەممە، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانی سونەكان لەگەڵ ئەردۆغان و سەرۆكی دەزگای میت كۆبونەوە.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، رۆژی شەممە 26_2_2022، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق‌ و خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە لە ئیستانبوڵ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كۆبونەوە.

لە كۆبونەوەكەدا هاكان فیدان سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا ناسراو بە ( میت ) ئامادەبوو ، لە بارەی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە هیچ ڕاگەیەندراوێكی فەرمی بڵاونەكراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی حەلبووسی لەسەرەتای دیدارەكە حەلبوسی هیوای تەندروستیەكی باشی بۆ سەرۆكی توركیا خواست دوای چاكبوونەوەی لە فایرۆسی كۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا