پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبوونەوە و تاوتوێی بارودۆخی ئەمنی عێراقیان كرد.
نووسینگەی رۆژنامەوانی مستەفا كازمی ئاشكرای كرد، لە میانی كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاووتوێ دۆخی ئەمنی ئەم وڵاتە كرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25_5_2022، نووسینگەی رۆژنامەوانی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە، كازمی پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و دۆخی سیاسی و ئەمنیان تاوتوێكرد.
ئەوەشی خستەڕوو، لە دیداری مستەفا كازمی و محەمەد حەلبووسی باس لە هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن كرایەوە.