قوباد تاڵەبانی: چاوەڕێین حكومەتی عێراق پشكی هەرێم بنێرێت

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، هەرچەندە تێبینیان لەسەر پرۆژە یاسای قەرز هەبووە، بەڵام پابەندبوونی خۆیان بەجێبەجێكردنی یاساكەوە دەربڕیووەو لەئێستاشدا چاوەڕێن حكومەتی ناوەند پشكی هەرێم لە یاساكەدا دیاری بكات.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرەڕای تێبینییەكان لەسەر پرۆژە یاسای كورتهێنانی دارایین بەڵام بڕیاریاندا جێبەجێ بكرێت بۆ ئەو مەبەستەش چەندین كۆبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی كردووە، “ئێمەش هاتین بۆ ئەوەی یاساكە جێبەجێ بكرێت”.

وتیشی، “بەپێی یاساكە بەغدا دوو مەرجی لەسەرداناوین ئەوانیش رادەستكردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی بوو ئێمەش بەوە رازی بووین و تا ئەوانیش پشكی هەرێم بدەن، بەڵام بەداخەوە تائێستا پشكی ئێمە دیارینەكراوە و داوامان كردووە پشكمان بۆ دیاری بكەن”.

دەشڵێت، “هیوادارین حكومەتی عێراق پێش هاتنی ساڵی نوێ بڕی پشكەكەمان بۆ دیاری بكات و چاوەڕێین شایستەداراییەكانی هەرێم بنێرێت”.

لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی لەوەكرا، 2021 ساڵێكی قورس دەبێت ئەوەش پێویستی بەكاری هاوبەشی هەردولا دەبێت تا پێكەوە هەرێم و بەغدا لەو قەیرانە داراییە رزگار بكەن كە تێی كەوتووە.

زیاتر لە دوو هەفتەیە شاندێكی هەرێمی كوردستان لەبەغدان، لەو ماوەیەشدا چەندین كۆبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومی و حزبی ئەنجامداوە، بەڵام كۆبونەوەكان بەئاڕاستەی رێككەوتن هەنگاوی نەنا.

ئامانجی سەرەكی چوونی شاندەكەی هەرێم بۆ بەغدا رێككەوتن بوو لەسەر پرۆژەیاسای كورتهێنانی دارایی كە لەماوەی رابردودا لەپەرلەمانی عێراق پەسەندكرا، پێشچوونی شاندەكەش حكومەتی هەرێم پابەندبوونی خۆی بەجێبەجێكردنی یاساكەوە راگەیاند.

ئامانجێكی دیكە گفتوگۆكردن بوو لەسەر پشكی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021، كە هەردولا گەشتونەتە رێككەوتن ئەوەش بەلەبەرچاوگرتنی ئەو رێككەوتنەی كە پێشتر حكومەتی هەرێم و كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی لەسەری رێككەوتبوون.

لەئێستاشداو بەپێی پرۆژە یاسای بودجەی 2021، پشكی هەرێم بە سەدا 12.67 دیاریكراوە كە نزیكەی 13 ملیار دینارە، لەبەرامبەریشدا هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا دەكات.

پەرلەمانتارانی كوردیش لە پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدەن لەوەی ئەگەر رێككەوتنی سیاسی نەكرێت ئەوا زەحمەتە پەرلەمانی عێراق بهێڵێت بەوشێوەیە پكشی هەرێم تێپەڕێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا