بڕیارێك لە حكومەتەوە دەربارەی دابەزاندنی دەسەڵاتەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و بەرپرسانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی ئاشكراكرد و رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا جەتكرایەوە لەسەر ئەوەی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە لەسەر دابەزاندنی دەسەڵاتەكان بۆ یەكەكارگێڕییەكان.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ سەردانی پارێزگای سلێمانی كرد و سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی كرد، جەختكرایەوە لەسەر ئەوەی كە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە دابەزاندنی دەسەڵاتەكان بۆ یەكە كارگێڕییەكان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان بۆ ئەوەی بتوانرێت خزمەتی زیاتر و باشتری هاووڵاتیان بكرێت، رۆتین كەم بكرێتەوە، چاودێری كردن باشتربكرێت، هەوڵبدرێت داخوازی خەڵك بە خێراتر وەڵام بدرێتەوە.

پارێزگاری سلێمانی وتیشی: ئەوەش خرایەڕوو كەمتەرخەمی نەكرێت لە كۆكردنەوە و زیادكردنی داهات، بەپێی ئەو رێكار و رێنمایی و یاسایانەی كە حكومەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان دەری كردووە.

روونیشیكردەوە دابەشكردنی مووچە كە چەند رۆژێكە راگیراوە دەست پێدەكاتەوە، ئومێدەدەكەین ئەو رێككەوتننانەی لەگەڵ حكومەتی ئیتیحادی كراون جێبەجێبەجێبكرێن، نەك تەنها بۆ مووچە بۆ بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانیش كە لەناو بودجەی حكومەتی عێراقدا دیاری كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا