هێشتا رێككەوتن لەسەر پشكی هەرێم نەكراوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تائێستا هیچ جۆرە رێككەوتنێك لە نێوان هەرێم و ناوەند بۆ تێپەڕاندنی پشكی كورد نەكراوەو چاوەڕوان دەكرێت بودجە پەسەند بكرێت.

شیروان میزرا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پێش كۆبونەوەكەی پەرلەمان لیژنەكەیان دواین كۆبونەوەی خۆیان ئەنجام دەدەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەی دارایی و شاندی هەرێم كۆنابنەوە، لەبری ئەوە شاندی هەرێم لە دەرەوەی پەرلەمان لەگەڵ كوتلە سیاسییەكان كۆدەبێتەوەو هەوڵدەدات لەسەر پشكی كورد رێككەوتنیان لەگەڵ ئەنجام بدات.

لەبارەی ئەگەری دواخستنی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ پەرلەمانیشەوە وتی، “جارێ دیار نییە دوادەخرێت یان نا، ئەوە دەكەوێتەوە سەر رێژەی بەشداربووان، ئەگەر هات و رێژەی یاسایی تەواو بوو ئەوا كۆبونەوەكە ئەنجام دەدرێت و چاوەڕوانیش دەكرێت بودجە تێپەڕێت”.

تائێستا تەنها دوو پێشنیار بۆ تێپەڕاندنی بودجەی هەرێم هەیە، یەكیان ئەو دەقەی رەشنوسەكەیە كە حكومەت رەوانەی پەرلەمانی كردووە، ئەوی دیكەشیان پێشنیاری شیعەكانە كە دەیانەوێت هەرێم 460 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات.

پێشتریش لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاندبوو، لەسەر پشكی هەرێم یەكێك لەو پێشنیارانە رێككەوتنی لەسەر دەكرێت و پاشان بودجە تێدەپەڕێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا