چەند كۆبونەوەیەك لە بارەی پشكی هەرێمەوە بەڕێوە دەچێت

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە چەندین كۆبونەوە بۆ یەكلایكردنەوەی پرسی پشكی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021 بەڕێوە بچێت و هەر یەكە لە كازمی و شاندی هەرێم چەند كۆبونەوەیەك لەگەڵ سەرۆك كۆمارو لایەنە شیعەكان ئەنجام دەدەن.

ئێوارەی 14ی ئەم مانگە شاندی هەرێم بۆ دواینجار سەردانی بەغدای كردوەو بڕیارە لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا پرسی جێگیركردنی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی 2021ی عێراق یەكلای بكەنەوە.

شاندەكە لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق و نوێنەرە كوردەكانی لیژنەی دارایی و بەشێك لە سەرۆك فراكسیۆنە كوردەكان كۆدەبنەوە، تاوەكو لەسەر چۆنیەتی رادەستكردنی نەوت بە بەغدا هاوڕا بن.

هاوكات بڕیارە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە شیعەكان كۆبێتەوەو پرسی پشكی هەرێمیان لەگەڵ تاوتوێ بكات، دەشیەوێت بەوشێوەیە لە بودجەدا تێپەڕێنرێت كە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاڕاستەی پەرلەمان كراوە.

دوای چەندین كۆبونەوەی نێوانیان، بەڵام هێشتا هەرێم و ناوەند نەگەشتونەتە رێككەوتن چاوەڕوان دەكرێت لە چەند كاتژمێری داهاتودا ئەو پرسە یەكلای بكرێتەوەو لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا پرۆژە یاساكە بخرێنە دەنگدانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا