مەترسی لەسەر تێپەڕاندنی پشكی هەرێم هەیە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق مەترسییەكانی سەر تێپەڕاندنی پشكی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 ئاشكرا دەكات.

شیروان میرزا ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، ئەو پشكەی لەناو پرۆژە یاسای بودجەی 2021، بۆ كوردستان دیاریكراوە باشە، بەڵام تێپەڕاندنی زەحمەتە و مشتومڕ لەناو پەرلەمان دروستدەكات، بۆیە تێپەڕاندنی هەوڵی سیاسی و پەرلەمانی دەوێت.

وتیشی، “سەردانی رابردوی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی بۆ بەغدا زۆرێك لە بارگرژییەكانی نێوان هەرێم و بەغدای رەواندوەتەوە، دەرئەنجامی ئەم شاندەی ئێستاش كە لە بەغدایە زۆر گرنگە، چونكە مانەوەو پێداگیری جێگری سەرۆكی حكومەت لە بەغدا وایكرد گفتوگۆكان نەگەنە بنبەست، بەڵام رێككەوتن لەسەر پشكی هەرێم جوڵەی سیاسی بەهێزتری دەوێت”.

دەربارەی بابەتی باج خستنەسەر موچەی فەرمانبەران شیروان میرزا ئاماژەی بەوەكرد، لە پەرلەمان بە ئاسانی تێناپەڕێت، چونكە ناكرێت لەیەككاتدا دوجار زیان بە فەرمانبەر بگەیەنرێت، جارێك بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار و جارێكیش بەهۆی كەمكردنەوەی موچەوە.

حكومەتی عێراق شەوی رابردو پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی پەسەندكرد، بەپێی پرۆژەكەش پشكی هەرێم بەرێژەی سەدا 12.67 دیاریكرد كە دەكاتە نزیكەی 13 ملیار دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا