شیعەكان پێشنیازی نوێ بۆ تێپەڕاندنی پشكی هەرێم دەخەنەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی رێككەوتن و تێپەڕاندنی پشكی كورد لە بودجەی گشتی عێراق لایەنە شیعەكان چەند پێشنیازێكی نوێ دەدەنە لایەنە كوردییەكانی پەرلەمانی عێراق.

بەپێی پێشنازەكان، هەردو لایەنی هەرێم و ناوەند پابەند دەكرێت بەجێبەجێكردنی كۆمەڵێك مەرجەوە تاوەكو هەرێم نەوت رادەست بكات و ناوەندیش شایستەداراییەكانی هەرێم بنێرێت.

بەپێی پێنشنیازی شیعەكان پێویستە شایستە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە نێوان ساڵانی 2004- 2020 یەكلایبكرێنەوە.

هەروەها، دوای جیاكردنەوەی پشكی پێویست بۆ خەرجی و گواستنەوەی ٤٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە پێویستە هەرێم ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بكات.

لە پێشنازەكانی دیكەی شیعەكاندا هاتووە، هەرێم پابەند دەبێت بە رادەستكردنی داهاتی نا نەوتی بە بەغدا، لە بەرامبەریشدا بەغدا پابەند دەبێت بە پێدانی شایستە داراییەكانی هەرێم.

ئەوەش هاتووە، وەزارەتی دارایی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە قیستەكانی قەرزی پەیوەست بە هەرێم لە بانكی بازرگانی عێراق دادەنێت و هەرێمیش پابەند دەكرێت بە پێدانی زانیاری لە بارەی میلاكاتی مەدەنی و سەربازی بە بەغدا.

لەبەشێكی دیكەی پێشنیازەكاندا هاتووە، بەغدا پلەی وەزیفی فەرمانگەكانی رەگەزنامە، باری شارستانی بەنداو و كەشناسی دەگوازێتەوە سەر وەزارەتی دارایی عێراق، هاوكات باس لەوەكراوە، هەرێم پابەند دەكرێت بە خەرجكردنی شایستەی دارایی و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەو پشكەی بۆ هەرێم بڕیاری لێدراوە.

لە بەرانبەر ئەو پێشنیازانەشدا، پێشتر هەرێم كەمال ئاغا پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاندبوو، سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان لەگەڵ ئەو دەقەن كە لە حكومەتەوە نێرداوە بۆ پەرلەمان.

وتی، “هەر پێشنیارێكی دیكە هەبێت ئەوا ئێمە دەنگی پێ نادەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا