قوباد تاڵەبانی: داعش پەلامارێکی تری ترسنۆکانەیان کردە سەر ھێزە‌كانی پێشمەرگە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بەهۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە لە سنووری کوڵەجۆی گەرمیان لەسەر دەستی چەکدارانی داعش پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 

دەقی پەیامەکە:

جارێکی تر چەتەکانی داعش پەلامارێکی تری ترسنۆکانەیان کردە سەر ھێزە‌كانی پێشمەرگە لەسنورى کوڵەجۆ، بە‌داخە‌وە‌، بەهۆیەوە پۆلێک پێشمەرگەی قارەمان گیانی خۆیان بەخشی و چونە ریزی کاروانی پڕ لەسەروەرى شەهیدان، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستە‌ی کەسوکاریان دەکەم و هیواى زووچاکبونەوە بۆ پێشمەرگە برینداربووەکانیش دەخوازم.

ئەم پەلامارانە‌ دەیسەلمێنن کەهێشتا مەترسی ئەو گروپە تێرۆریستییە هەر ماوە‌، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەپێشمەرگە و سوپاى عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی ئە‌و مە‌ترسییە‌ و دزەکردنی چەکدارانی داعش، ھە‌روەھا جە‌ختدە‌كە‌ینە‌وە‌ كە‌ زۆر پێویستە‌ كار لە‌سە‌ر بنبڕكردنی فیكری تیرۆریستی بكرێت.

دروود بۆ گیانی پاکی ئەو پۆلە شەهیدەى شەوى رابردوو و هەموو شەهیدانی رێگاى رزگارى و ئاوەدانی کوردستان.

قوباد تاڵەبانی

جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا