قوباد تاڵەبانی: یە‌كی شوبات مێژوویە‌كیتری تری زامداری گە‌لە‌كە‌مانە‌

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵە‌بانی سە‌رپە‌رشتیاری مە‌كتە‌بی سكرتاریە‌تی سە‌رۆك مام جە‌لال لە یادی كارەساتی یەكی شوباتدا رایگەیاند: دە‌بێت بە‌ئاگاتر بین و باشتر لێكدانە‌وە‌ بكە‌ین بۆ پێشهاتە‌كان تاوە‌كو زیانمە‌ند نە‌بین و بە‌رژە‌وە‌ندییە‌ باڵاكان بپارێزین نە‌ك رووبە‌رووی مە‌ترسییان بكە‌ینە‌وە‌ لە‌ پێناو بە‌رژە‌وە‌ندی تاكە‌كە‌سی.

قوباد تاڵە‌بانی سە‌رپە‌رشتیاری مە‌كتە‌بی سكرتاریە‌تی سە‌رۆك مام جە‌لال لە یادی كارەساتی یەكی شوباتدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: یە‌كی شوبات، مێژوویە‌كیتری تری زامداری گە‌لە‌كە‌مانە‌ كە‌ بە‌كردە‌وە‌یە‌كی قێزە‌وون، بە‌دە‌ستی دە‌سیسە‌كراو و تیرۆریستان ئە‌نجامدرا و بە‌داخە‌وە‌ بووە‌ هۆی شە‌هیدبوون و بریندار بوونی ژمارە‌یەك لە‌ هە‌ڵگرانی پە‌یامی ئاشتی وجە‌ژنە‌ پیرۆزە‌.

قوباد تاڵە‌بانی وتی: راستە‌ هە‌رگیز ئە‌و زامە‌مان ساڕێژ نابێت، بە‌ڵام ئیرادە‌ی بە‌رەنگاربوونە‌وە‌مان لە‌پێناو پاراستنی دە‌ستكە‌وتە‌كانمان و بە‌دستهێنانی مافە‌كانمانی گە‌ورە‌تر كرد.

لە بەشێكی تری پەیامەكەدا هاتووە، ئێمە‌ی كورد، هە‌میشە‌ بۆ وە‌رگرتنی مافە‌كانمان قوربانیمان داوە‌، دە‌ردە‌سە‌ری و دە‌ربە‌دە‌ریمان دیوە‌، ئە‌م نە‌هامە‌تی و مە‌ترسییە‌ش كۆتاییان نەهاتووە تائێستاش پیلانگێڕان و تیرۆریستان هەڕەشەن بۆسەر هاوڵاتیانمان، بۆیە‌ دە‌بێت هە‌موومان بە‌ئاگاتر بین و باشتر لێكدانە‌وە‌ بكە‌ین بۆ رووداو و پێشهاتە‌كان تاوە‌كو زیانمە‌ند نە‌بین و بە‌رژە‌وە‌ندییە‌ باڵاكان بپارێزین نە‌ك رووبە‌رووی مە‌ترسییان بكە‌ینە‌وە‌ لە‌پێناو بە‌رژە‌وە‌ندی تاكە‌كە‌سی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا