قوباد تاڵەبانی و كونسوڵی كۆریای باشور چەند پرسێك تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی و كونسوڵی گشتیی كۆریای باشور پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكانیان تاوتوێكرد و جەختیانكردەوە كە پێویستە هەردوولا زیاتر هاوكار بن و هەماهەنگی بكەن لەبواری حكومەتی ئەلیكترۆنی-دا.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لە شاری هەولێر، چاویكەوت بە چۆی كوانژین، كونسوڵی گشتی كۆریای باشور لە هەرێمی كوردستان، كە بەمەبەستی ماڵئاواییكردن بەهۆی تەواوبوونی ئەركەكەیەوە لەهەرێمی كوردستان سەردانی كردبوو.

لەو كۆبونەوەیەدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندییەكان كرا و قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە كونسوڵی كۆریای باشور كرد كە لەماوەی رابردوودا ئەركەكانی زۆر بەباشی بەرێوەبردووە و رۆڵی بەرچاوی بینیوە لە لێكنزیككردنەوە و برەوپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆریای باشور بەتایبەتی لە بوارەكانی كلتوری و سیاسی و كۆمەڵایەتی، هیوای سەركەوتنیشی بۆ خواست لەئەركی نوێیدا.

هاوكات رۆڵی كۆریای باشور بەرزنرخێنرا كە لەسەرەتاوە هاوكار و پشتیوانی هەرێمی كوردستان بووە، جەختیشكرایەوە كە پێویستە هەردوولا زیاتر هاوكار و هەماهەنگ بن لەبواری حكومەتی ئەلیكترۆنی-دا و بۆ ئەو مەبەستەش بریاردرا كە لەگەڵ دەسبەكاربوونی كونسوڵی نوێدا هەنگاوی زیاتر لەو ڕووەوە بنرێن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک