مەترسییەكانی تێپەڕاندنی بودجەی گشتی عێراق دەخرێنەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی عێراق مەترسییەكانی تێپەڕاندنی بودجەو پشكی هەرێم لە پەرلەمان دەخاتەڕوو ئاماژە بەوەشدەكات، ئەگەر هەرێم پابەندی رێككەوتنەكان نەبێت ئەوا مەترسی لەسەر كەمكردنەوەی پشكی كورد دروست دەبێت.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، وەك پەرلەمانتاران مەترسیان لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژە بودجەی گشتی ساڵی 2021ی عێراق هەیە، چونكە مەترسی هەیە هەرێم پابەندی رێككەوتن نەبێت.

وتیشی، “مەترسی ئەوەشمان هەیە بەغدا بە رادەسكردنی ئەو 250 هەزار بەرمیل نەوتەی لە پرۆژە بودجەكە دیاریكراوە بەرامبەر شایستە داراییەكانی هەرێم رازی نەبێت، چونكە ئەوان داوای 460 هەزار بەرمیل نەوت دەكەن، ئەوەش دەبێتە ئاستەنگ بۆ بەردەم پرۆژە بودجەكە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەچەند رۆژی رابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە بوجەی 2021ی پەسەندكرد و رەوانەی پەرلەمانی عێراقی كرد.

بەپێی پرۆژە یاساكە هەرێم پابەند كراوە بەرادەستكردنی بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەگەڵ نیوەی داهاتی خاڵە سنورییەكان، لە بەرانبەریشدا حكومەتی عێراق پشكی هەرێمی بەڕێژەی 12.67% جێگیركردووە كە دەكاتە نزیكەی 13 ترلیۆن دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا