وادەی لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی عێراق ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات رۆژی 31 ی ئایار، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق بانگێشتی پەرلەمان دەكرێت و لەسەر بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی و دەست وەردان لەكارەكانی بانگی ناوەندی لێپرسینەوەی لێدەكرێت.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، رۆژی دووشەممەی داهاتوو 31ی ئایار دیاریكراوە بۆلێپرسینەوە لە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق.

وتیشی، تائێستا ئەوە روون نییە كە دانیشتنەكەی پەرلەمان بۆلێپرسینەوە لە وەزیری دارایی عێراق بەڕێوەبچێت لەبەر ئەوەی هەندێك لایەن هەیە پێیان خۆش نییە دانیشتنەكە بەڕێوەبچێت بەتایبەت كەلەئێستادا سەدرییەكان پشتیوانی لەوەزیری دارایی دەكەن.

باسی لەوەشكرد، بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی و بودجەی عێراق و خستنە بازاڕی دۆلار كە بەدەستوەردان لەكارەكانی بانكی ناوەندی هەژماردەكرێت ئەو سێ بابەتەن كە ئەندامانی ئەرلەمان داوای وەڵەمەكانی لەوەزیری دارایی دەكەن.

بەوتەی جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ، پێناچێت لەكاتی بانگێشتكردنی وەزیری دارایی عێراق بۆپەرلەمان متمانەی لێوەربگیرێتەوە لەبەر ئەوەی لەلایەن خودی مستەفاكازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پشتوانی دەكرێت و لەوپلانەدا نییە كە لەپۆستەكەی دوربخرێتەوە چونكە وەك وەزیرانی تەندروستی و كشتوكاڵ و خوێندنی باڵانییە كە بڕیاری لابردنیان دراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا