پۆڵەتیك پرێس
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، عێراق هیچ بڕە پارەیەك بۆ قەرەبووكردنەوەی موچە لێبڕاوەكان بۆ هەرێم نانێرێت.
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دوای جێبەجێكردنی یاسای گشتی بودجەی عێراق، مانگانە پارەیەك بۆ موچەی فەرمانبەران دەنێردرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پارەیەی عێراق دەینێرێت زۆرینەی بۆ موچەیە و هیچ ئاماژەیەك لەیاساكەدا نییە كە بڵێت بەشێكی پارەكە بۆ قەرەبووكردنەوەی موچە لێبڕاوەكانی فەرمانبەرانی هەرێم بێت.
سەبارەت بەكاتی ناردنی پارەكەش جەمال كۆچەر رونیكردەوە، حكومەتی هەرێم پابەند بێت بەرێككەوتنەكەوە ئەوا لەم مانگەوە كە یاساكە جێبەجێكرا، عێراق مانگانە پشكی هەرێم دەنێرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر بەرپرسانی هەرێم باسیان لەوەكردبوو، بەهۆی نەناردنی پشكی هەرێمەوە لە ماوەی رابردودا پەنایان بۆ سیستمی پاشەكەوت و لێبڕینی موچە بردووەو هەركات بەغدا ئەو پارانەی نارد ئەوا قەرەبووی فەرمانبەران دەكەنەوە.