پەرلەمانتارێك: بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت رێككەوتنی هەرێم و بەغدا جێبەجێنەكراوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت “چارەنوسی رێككەوتنەكەی هەرێم و بەغدا لەبارەی یاسای بودجە و ناردنی پشكی هەرێم بەنادیاری ماوەتەوە، هۆكارەكەشی بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەگەڕیتەوە”.

لەكۆتایی مانگی رابردوو شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران چونەوە بەغدا، بەمەبەستی چۆنییەتی ئەو رێككەوتنەی لەنێوان هەردوو حكومەت ئەنجامدراوە، بەڵام دوای گەڕانەوەیان تائیستا هیچ زانیاریەكیان لەبارەی ئەنجامی سەردانەكە ئاشكرانەكردووە.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “ئەوەندەی زانیاریم هەیە شاندەكەی ئەم دواییەی هەرێم لەبەغدا نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی میكانیزمی ناردنی پشكی هەرێم”.

وتیشی “شاندەكە هیچ شتێكیان بە ئێمە نەوتووە دیار نییە كەی رێككەوتنەكە كاری پێدەكرێت، چونكە كێشەی جێبەجێنەكردنەكە تەنها بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوتە و لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی نەوتیش هەردوو حكومەت لەگەڵ جێبەجێكردنی رێككەوتندا نیین”.

پێشتریش فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ئاشکرای کرد، شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لەسەر سێ خاڵ رێککەوتوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا