جەمال كۆچەر: خەڵكی بادینان حەزیان لە ئازادییە بۆیە ئەو دەنگە زۆرەم هێنا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جەمال كۆچەر، كاندیدی براوەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ناوچەی بادینان، كە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دا بە بەدەستهێنانی ( 56702) دەنگ، زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێنا، ئاماژە بە وەدەكات هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازبووە لەهەڵبژاردنەكانی ڕابردوو، نەتوانراوە ئیرادەی خەڵك تەزویر بكرێت و دەنگدەریش بەهۆشیارییەوە دەنگیداوە.

جەمال كۆچەر، كاندیدی براوەی یەكگرتووی ئیسلامی لە بادینان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، بۆیە ئەو دەنگە زۆرەم لە بادینان هێنا، چونكە خەڵك بە هۆشیاریەوە دەنگیداوە، خەڵك حەزی لە گۆڕانكاریە و بێزاربووە لە چینی دەسەڵاتدار.”

بەبڕوای جەمال كۆچەر، دەستگیركردنی ڕۆژنامەنوس و چالاكوانانی بادینانیش كاریگەری هەبووە لەسەر بەرزی دەنگەكانی و دەڵێت “خەڵكی بادینان ناڕەحەتن بە گرتنی چالاكوان و ڕۆژنامەنوسان و حەزیان لە ئازادیە.”

جەمال كۆچەر، جەختدەكاتەوە لەوەی وەك دەڵێت”بێزاری خەڵكی كردبووە سێ بەش، بەشێكیان نەچوون بۆ دەنگدان، بەشێكیان دەنگەكانیان سوتاند، بەشێكیشیان دەنگیان دا بەوانەی بەشێك نەبوون لە خوڵقاندنی ئەم دۆخە خراپە.”

لەكۆتایی گفتوگۆكەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریكا، جەمال كۆچەر كاندیدی براوەی یەكگرتووی ئیسلامی بۆ پەرلەمانی عێراق، نەیشاردەوە ئەنجامی هەڵبژاردن بۆ ئەوان مایەی دڵخۆشی بووە، وتی”ڕێگە لە ساختەكاری گیرا، حیزبەكان نەیانتوانی ئیرادەی خەڵك تەزویر بكەن، لامان سەیربوو، ئینجا دروشم باوی نەما و خەڵك بەهۆشیاریەوە دەنگیدا.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا