کازمی بەرەو کوەیت بەڕێکەوت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وڵاتی بەجێهێشت و بە یاوەری شاندێکی باڵای حکومی بە یەکەمین سەردان بەرەو کوەیت بەڕێکەوت.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، “کازمی بەر لە رۆشتنی جەختی لەوەکردووەتەوە، ئەم سەردانە لە چوارچێوەی پلانێکی حکومیدایە بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ چەند وڵاتێکی جیاجیادا و لەنێویشیاندا کوەیت”.

ئاشکراشی کرد، بڕیارە لەم سەردانەدا لەگەڵ بەرپرسانی کوەیت تاوتوێی چەندین دۆسیەی ئابووری و سیاسی و وزە و وەبەرهێنان بکات، بەجۆرێک کە خزمەتی گەلی هەردوو وڵات بکات.

لەلایەکی دیکەوە کازمی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئاماژەی بەوەکرد، حکومەت پابەندە و هەوڵ بۆ ئەوە دەدات هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا و لە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا