پۆڵه‌تیك پرێس
پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى به‌دواداچوون بۆ ته‌قه‌كه‌رانى شه‌وى هه‌ینى نزیك ته‌كیه‌ى شێخى كه‌سنه‌زان له‌سلێمانى ده‌كات، وته‌بێژى پۆلیسیش ده‌ڵێت “به‌ڵگه و كامێراكانى چاودێرى براونه‌ته دادگا”.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، دواى ته‌قه‌كردنه‌كه‌ى شه‌وى هه‌ینى له نزیك ته‌كیه‌ى شێخى كه‌سنه‌زان له سلێمانى، هێزە ئەمنییەکان وێنەو تۆماری کامێراکانی چاودێرییان بردووەته دادگا بۆ لێکۆڵینەوەى زیاتر له‌به‌ڵگه‌كان.
وتیشى، “به‌ڵگه‌كان خراوته به‌رده‌مى دادوه‌ر و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه، به‌ڵام تائێستا ڕووننه‌بووه‌ته‌وه ته‌قه له ته‌كیه‌ی شێخی كه‌سنه‌زان كراوه یاخود نا، تائێستا هیچ سه‌ره‌داوێكیان ده‌ستنه‌كه‌وتووه”.
پێشتریش له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا، هەژار شێخ محەمەد، بەرپرسی کاروباری میدیایی و ئەندامى ناوەندى رۆشنبیرى تەکیەى کەسنەزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، تەقەکردنەکەى شەوی هەینی هیچ پەیوەندییەکى بەتەکییەکەى ئەوانەوە نەبووە، بەڵام هەفتەى رابردوو تەقە لە مەزارى شێخ عەبدولکەریم کراوە و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن.