پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حەقی ئۆڵۆچ، سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، یەک سەدەیە تورکیا بەهەڵە و خراپی بەڕێوەدەبرێت.
حەقی ئۆڵۆچ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیادا باسی لەوە کرد، پێویستە لە سەدەی دووەمی کۆماری تورکیا کێشە بنەڕەتییەکان بە گفتوگۆ و دانوستان چارەسەربکرێن، لە سەروو هەمووشیانەوە جێبەجێکردنی ماف و داواکارییەکانی گەلی کورد.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ دیموکراسی لەژێر فشاری قورسدایە و بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان پشتگوێخراوە، سیستمی سەرۆکایەتیش لە تورکیادا جگە لە خۆدەرخستنی دەسەڵاتداران ھیچی دیکەی نەھێناوەتە ئاراوە.
هەروەها جەختی لە چارەسەری کێشەی کورد کردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ناتوانرێت بە ململانێ و توندوتیژی ھیچ کام لە کێشەکانی تورکیا چارەسەربکرێن، ھەروەھا ھیچ کێشەیەکیش نییە کە بە دانوستان و گفتوگۆ چارەسەر نەبێت بەتایبەتی کێشەی کورد.