ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەكەی ئیزمیر بەرز بووەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكایەتی بەڕێوەبردنی كارەسات و باری لەناكاوی توركیا رایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەكەی شارۆچكەی سەفەریهیساری ئیزمیرەوە 44 كەس گیانیان لەدەستداوە و 804ی دیكەش برینداربوون.

سەرۆكایەتی بەڕێوەبردنی كارەسات و باری لەناكاوی توركیا رایگەیاندووە، دوای وەرگرتنی چارەسەر 667 كەس لەبریندارەكان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا 229 برینداری رووداوەكە لە نەخۆشخانەكاندا چارەسەر وەردەگرن.

ئێوارەی رۆژی هەینی رابردوو، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 6.6 پلەی رێختەر لە شاری ئیزمیر روویدا. كاژێر 08:31 خولەكی بەیانی شەممەش بوومەلەرزەیەكی دیكە كەناراوەكانی شارۆچكەی سەفەریهیساری بە پلەی 5 پلەی رێختەر هەژاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا