ئیسرائیل سكاڵا دژی لوبنان تۆمار دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئیسرائیل دوو سكاڵای دژبە لوبنان پێشكەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان كر، ئەوەش بەهۆی ئاراستەكردنی مووشەك لە خاكی لوبنانەوە بۆ سەر ئەو وڵاتە.

لە سكاڵاكاندا كە لە لایەن نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەكگرتووەكان، جەلعاد ئیردان پێشكەش بە هەریەك لە ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان و تی ئێس تیرۆمۆرتی، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كراوە هاتووە: روون و ئاشكرایە كە حزبوڵڵا و رێكخراوە تیرۆریستییەكانی دیكە هەوڵدەدەن لە میانی ئەنجامدانی هێرشەوە، هاووڵاتییانی ئیسرائیل بكەنە ئامانج.”

جەلعاد ئیردان ئاڕاستەكردنی مووشەكی لە لوبنانەوە بۆ سەر ئیسرائیل ئیدانە كردووە كە بڕیاری ژمارە (1701)ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشێل دەكات و رایگەیاندووە: ئەو مووشەكانەی كە دوێنێ هەینی لە خاكی لوبنانەوە ئاراستەی ئیسرائیل كراون، دەچێتە پاڵ ئەو زنجیرە هێرشە مووشەكییانەی كە سێ مانگ لەومەبەر لە لوبنانەوە ئاراستەی ئیسرائیل كرابوون كە ئەوەیش قبوڵكراو نییە و چونكە دەبێتە مایەی ناسەقامگیری لە ناوچەكە.

دوێنێ هەینی حزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند بە مووشەك هێرشیان كردووەتە سەر ئیسرائیل.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا