پارێزگاری هەڵەبجە ئامادەی كۆبوونەوەكەی پەرلەمان نابێت

پۆلەتیك پرێس: عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی رۆژی چوار شەممە بە واژووی 70 پەرلەمانتار لە فراكسیۆنە جیاوازەكان دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا، كە لە ڕۆژی 16/3/2021 بە ئامادە بوونی چەند وەزیرێك و پارێزگاری هەڵەبجە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پرسی خزمەتگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە ساز بكات، بەڵام پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت: ناچێتە ئەو كۆبوونەوەیەی پەرلەمان و لە هەڵەبجە لە پێشوازی میوانەكان دەبێت.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لەو بارەوە بۆ پۆلەتیك پرێس وتی: سوپاسی ئەو پەلەمانتارانە و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیش دەكەین، كە بە پێویستیان زانیوە ڕۆژی 16/3/2021، كە هاوكاتە لەگەڵ یادی 33 ساڵەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە كۆبوونەوەی پەرلەمان تایبەت بكەن بەپارێزگای هەڵەبجە ئەمە هەنگاێكی گرنگە و چاوەڕێی بڕیار و ڕاسپاردەی باش لەو كۆبوونەوەیەی پەرلەمان دەكەین.

لەبارەی بەشداریكردن لەودانیشتنەی پەرلەمانیش ئازاد تۆفیق وتی: من بۆخۆم ناتوانم بچمە پەرلەمان و ئامادەی ئەو دانیشتنە ببم، چونكە ئەو ڕۆژەی بۆ كۆبوونەوەكە تەرخانكراوە هاوكاتە لەگەڵ یادی كیمیاباران لەو ڕۆژەشدا چەندین میوانی بیانی و كونسوڵ و باڵوێزی وڵاتان دێنە هەڵەبجە و تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری شەهیدان دادەنێن، بۆیە من لە پێشوازی میوانەكاندا دەبم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا