عێراق: لیژنەیەک پێکدەهێنێت لەسەر ڕووداوەکانی ناوچەی سەوز

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی هێزە چەکدارییەکان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی بەیانی زووی ئەمڕۆ، بەیاننامەیەکیان ڕاگەیاند فەرمانیان بە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە کرد، بۆ بەدواداچوونی ئەو ڕووداوانەی لە ناوچەی سەوزی بەغدا هەینی ڕوویاندا.

لە بەیاننامەکەیا ئاماژەیان بەوە داوە، ڕاستەوخۆ فەرمانی پێکهێنانی ئەو لیژنەیە دراوە، بۆ ئاشکرا کردنی ئەوکەسانەی بوونەتە هۆکاری شەهید بوون و برینداربوونی ئەو کەسانەی خۆپیشاندانیان کردووە لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان، هەروەها ئەو کەسانەی کەمتەرخەمن ڕوبەڕووی یاسا دەکرێنەوە، چوونکە فەرماندەی گشتی جەختی لەوە کردۆتەوە کە نابێت لە هیچ بارودۆخێکدا تەقە بکرێت.

بەپێی بەیاننامەکە، کازم فەرمانی کردووە بە قەرەبوو کردنەوەی قوربانیەکان و هەروەها بڕیاریدا، بە تایبەتی سەرپەرشتی دۆسیەکە بکات و کار لەسەر داوا کراوەکان بکات، مافی قوربانیان وەربگرێتەوە، وتی کە گەلی عێراق هەمووی گرنگی هەیەو ئەرکی سەرشانمانە پاراستنیان پێویستە تاوانباران بچنە بەردەم دادگا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا