ئومێد خۆشناو: پارساڵ مێز و عەرەبانە و کاری خەڵک بەشێکیان هۆکار بوون لە دروستبوونی لافاو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، هەڵمەتێکی یەک مانگی ڕادەگەیەنین بەر لە هاتنی وەرزی بارانبارین بۆ خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر.

ئەمڕۆ یەکشەممە ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند، “بەمەبەستی خۆئامادەگرتن بۆ پێشگرتن بە لافاو و کەمکردنەوەی زیانەکانی ئەمڕۆ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەولێر هەڵمەتێکی یەک مانگە ڕادەگەیەنین بۆ خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر”.

وتیشی، “پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ زووتر وەرزی بارانبارین دەستپێبکات و ڕێژەی بارانبارینیش زۆرتر بێت”.

باسی لەوەش کرد، بەداخەوە ساڵی ڕابردوو لافاوەکانی هەولێر قوربانیان لێکەوتەوە، بۆیە ئەمساڵ هەرزوو دەست بەم هەڵمەتە دەکەین تا بەر بە لافاو بگرین.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ئەو دیراسەیەی کە پارساڵ کراوە لە بازاڕە میللیەکان، مێز و عەرەبانە و کاری خەڵک بەشێکیان هۆکار بوون لە کۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو، بۆیە بێشک هەڵمەتەکە هەر خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵەکان نابێت و هەندێک ئیجرائاتی دیکەش دەگیرێتەبەر کە ڕەنگە ببێتە مایەی ناڕەزایەتی خەڵک، بەڵام لەپێناو سەلامەتیدایە و لەلای ئێمە سەلامەتی خەڵک لە هەمووی گرنگترە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا