ئێران رێكاری نوێ‌ بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر تمەن دەگرێتە بەر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانكی ناوەندیی ئێران هەوڵەكانی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەست پێدەكات و وەك دراوی قاچاخ مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆلارانە دەكرێت كە بە نرخێكی بەرزتر لە بازاڕەكان مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ راگرتنی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار، ناوەندێكی بە ناوی (ئاڵوگۆڕی زیڕ و دراو) راگەیاند و داوای لە كاسبكاران و بازرگانەكان كرد تەنها پشت بە نرخە دیارییكراوەكانی ئەو ناوەندە ببەسترێت بۆ بەهای دۆلار و دراوەكان لە وڵاتەكەدا.

محەمەد ڕەزا فەرزین، پارێزگاری بانكی ناوەندیی ئێران لەگەڵ بەرزبونەوەی بەهای یەك دۆلار بۆ 50 هەزار و 200 تمەن رایگەیاند: بانكی ناوەندیی وڵاتەكەی دەستەوەستان نابێت و لە سبەینێ سێشەممەوە بە چالاككردنی ناوەندی ئاڵوگۆڕی زیڕ و دراو هێرشی پێچەوانە دژی نرخی ناڕاستی دۆلار بەرامبەر تمەن دەست پێدەكات.

پارێزگاری بانكی ناوەندیی ئەوەی خستووەتەڕوو كە ئەو بانكە بە بەهای 28 هەزار و 500 تمەن بۆ هەر دۆلارێك هاوكاریی كڕین و هاوردەكردنی 68 كاڵا و پێدوایستیی سەرەكیی وەك خزمەتگوزاریی تەندروستی و پزیشكی و دەرمان و خۆراك دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا