پێنتاگۆن ئاماری هێرشەكانی سەر هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (پێنتاگۆن) رایدەگەیەنێت، لە عێراق و سووریا 115 هێرشكراوەتە سەر هاوپەیمانان.

بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، رۆژی دووشەممە 1-1-2024 رایگەیاند، لە 17 ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووەوە تاكو ئێستا، 115 هێرشكراوەتە سەر هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سووریا.

بەرپرسەكەی پێنتاگۆن هەروەها دەڵێت، تەنیا ئەمڕۆ لە سووریا دووجار هێرشكراوەتەسەر هێزەكانیان و زیانی ماددیش هەبوون.
ئاماژە بەوەش دەكات، لەكۆی 115 هێرشەكە، 51 هێرشیان لە عێراق و 64 هێرشی دیكەشیان لە سووریا ئەنجامدراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا