پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد، نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نایه‌ت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕووبدات، ئه‌وا كێشه‌ی گه‌وره و مه‌ترسیدار بۆ بودجه‌ی عێراق دروستده‌كات.
ماجیده ته‌میمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌میدیا عێراقیه‌كانی وتووه، “به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقیی سودی هه‌بوو بۆ ڕێگریكردن له بردنه ده‌ره‌وه‌ی زیاتری دۆلار بۆ وڵاتانی دیكه، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی هه‌بووه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی یه‌ده‌گی فیدراڵی عێراق”.
به‌وته‌ی ته‌میمی، بڕیاری حكومه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار هانی زیاتری وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی داوه له عێراق وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره نایشارێته‌وه هه‌ڵه‌یه‌ك كه له بڕیاری گۆڕینی به‌های دیناری عێراقیدا هه‌بووه ئه‌وه‌بوو، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بڕیاره‌كه نه‌خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گۆڕانكاریی له‌به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار به‌وپێیه‌ی ئێستا نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه ته‌میمی ده‌ڵێت، هه‌رجۆره گۆڕانكارییه‌ك له‌به‌های دیناری به‌رامبه‌ر به دۆلار و گێڕانه‌وه‌ی بۆ دۆخی پێشوو، ده‌بێته كاره‌سات بۆ بودجه‌ی 2021ـی عێراق “چونكه سه‌رجه‌م حساباته‌كان له‌سه‌ر ئه‌و نرخی دیناره به‌رامبه‌ر به دۆلار كراوه”.