ئەنجومەنی شورای ھەرێمی کوردستان وەڵامی دادگای فیدراڵی دەداتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی شورای ھەرێمی کوردستان وەڵامی دادگای فیدراڵی دایەوە و دەڵێت، ئەو سکاڵایانەی دژ بە ھەرێمی کوردستان بەرزکراونەتەوە چەندین سەرپێچی لەخۆگرتووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی شورای ھەرێمی کوردستان دەڵێت، دادگای فیدراڵی خۆی خستووەتە شوێنی دەسەڵاتی یاسادانان، چونکە ھێنانەکایەی دەقی یاسایی لە بڕیاری دادگای فیدراڵی، دەستوەردانە لە تایبەتکارییەکانی دەسەڵاتی یاسادانان.

دەشڵێت، دادگای فیدراڵی پابەندنەبووە بە سکاڵای داواکار، بەجۆرێک داواکار داوای ھەڵوەشاندنەوەی 11 کورسی کۆتاکانی نەکردووە، بەڵکو داوای دووبارە دابەشکردنەوەی کردووە، ئەمەش پێشێلکردنێکی ڕوونە.

ئەنجومەنی شوورا باسی لەوەشکردووە، دادگای فیدراڵی لە ھەندێک لە بڕیارەکانیدا کەوتۆتە ھاودژی بوون، کاتێک بڕیاریداوە بە ھەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتاکان.

ئەنجومەنی شورای ھەرێم دوپاتیکردووەتەوە کە ئەم ئاراستەیەی دادگای فیدراڵی، دەبێتە مایەی چەندین لێکەوتەی نەخوازراو چ لە لایەنی یاسایی بێت یان لەلایەنی سیاسی یان کۆمەڵایەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا