پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەشاری دێنیزلی باشووری ڕۆژئاوای تورکیا، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و 43 کەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە2ی ئەیلول، میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و پاسێک ڕوویدا، بەهۆی لەڕێ لادان و وەرگەڕانی بارهەڵگرەکە لەڕێگای خۆی و پەڕینەوەی بۆ سەر هێڵی بەرامبەرا و پێکدادان لەگەڵ پاسەکە، لەئەنجامدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا.
ئاماژەیان بەوەکرد، پاسەکە ژمارەیەک سەرنشینی بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری هەڵگرتبوو.
ڕوونیکردەوە، چەند تیمێکی فریاگوزاری و هاتووچۆ ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە، هەروەها بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان شەش کەس گیانیان لەدەستدا و 43 کەسی دیکەش برینداربوون.