‎وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان: بڕیاری كشانەوەمان لە حكومەت نەداوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بڕیاری كشانەوەمان لە حكومەت نەداوە و هەر كەسێك ئەو قسەیە بكات بەناوی خۆیەوە دەیكات نەك بزوتنەوەی گۆڕان.

لە روونكردنەوەیەكدا وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: ‎جار جار، پرسی كشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی خۆجێی دەبێتە بابەتی میدیایی.

‎لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە، لەرێی ئەم رونكردنەوەیە بڵاوی دەكەینەوە كە بڕیارێكی لەوشێویە نەدراوە و هەركاتێك بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری كشانەوەی لە حكومەتی هەرێم، یاخود حكومەتی خۆجێی دا؛ ئەوا بەفەرمی ڕایدەگەیەنێت و تیمی حكومەتی لێ ئاگادار ئەكاتەوە.

باس لەوەش دەكات، ‎هەر لێدوانێكی دیكە لەو بارەوە، لەلایەن هەر بەڕێزێكەوە بدرێ رای خۆیەتی، نەك بزوتنەوەی گۆڕان.

رۆژی سێ شەممە 10 ی ئایار هۆشیار عومەر ئەندامی دەستەی كاتی بەڕێوەبردنی گۆڕان رایگەیاند: جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بڕیاری كشانەوەی لە حكومەت داوە و ماوەتەوە جێبەجێكردنی و هەڵبژاردنی كاتەكەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا